شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-08 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە چەند پێشنیارێکم خستەبەردەم پۆمپێیۆ

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چەند پێشنیازێک بۆ ھێوركردنەوەی گرژییەكان دەخاتە ڕوو.

کوردپرێس: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/8 لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی دوا پێشهاتەکانی عێراق کرد. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکەی کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەكرد، چەند پێشنیازێکی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە خستووەتە بەردەم مایک پۆمپێیۆ.

پێشتر و لە رۆژی ھەینی 3/1/2020، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە پێویستی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردبووەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە