شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-07 13:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە 29 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵانە سەدان کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبن و تەنیا لە ساڵی 2019دا 900 کۆمپانیا تۆمار کراون.

کوردپرێس:

فەتحی مەجید، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە ڕاگەیاند "لە یەک مانگدا (مانگی 11 بۆ 12ی ساڵی 2019) چالاکیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان 10% زیادی کردووە و لە ساڵی 2019دا 900 کۆمپانیا تۆمارکراون".

فەتحی محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، لە هەرێمی کوردستان 29 هەزار و 410 کۆمپانیا هەن، چوار هەزار و 110 کۆمپانیایان بیانین، لەو ژمارەیەش لە کۆمپانیا بیانییەکان، 60%یان تورکین.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی، قەبارەی بازرگانی لە ساڵی 2018دا 28 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2019دا بۆ 29 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و زۆربەشی بەهۆی وڵاتانی چین و کۆریا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە