وەزارەتی بەرگریی عێراق: هێزی عێراقی توانای بەرگری کردنی لە وڵات هەیە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هێزی چەکداری عێراقی توانای پێویستی هەیە کە بەرگری لە وڵاتەکەی بکات.
کوردپرێس:
یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی هێزی چەکداری عێراقی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی "العراقیە"ی وتووە هێزی چەکداری عێراق توانای ئەوەی هەیە کە لە بەرانبەر داعش و تیرۆردا بەرگری لە وڵاتی عێراق بکات.
یەحیا ڕەسووڵ ئەوەشی زیاد کرد وەزارەتی بەرگریی عێراق بەردەوام لە تەیارکردنی هێزی چەکداری ئەو وڵاتە لە هەموو بوارێکی دەریایی و زەمینی و ئاسمانییشەوە.
ناوبراو گوتیشی وەزارەتی بەرگریی عێراق هەموو سیستەمێکی مەشقپێکردنی مۆدێڕن و پێشکەوتووی بەدەستەوەیە بۆ بەکارهێنانی کەرەستەی سەربازیی نوێ و پێشکەوتوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران