شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-06 13:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدا دەكرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ ئەبوومەهدی موهەندیس دەکات.

کوردپرێس: لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئەمڕۆ لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوینەرانی كردووە، داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدایان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوومەهدی موهەندیس كردووە.

لە نووسراوەكەی ئەو لیژنەیەدا هاتووە: "خەبات و قوربانییەكانی ئەبوومەهدی موهەندیس و هاوڕیكانی ئاشكرایە، مەرجەعی باڵاش نازناوی پاڵەوانانی شەڕی سەركەوتنی پێبەخشیون، بۆیە وەک وەفایێک بۆ ئەو هەوڵ و قوربانیانەی لە پێناو عێراقدا داویەتی داوادەكەین فڕۆكەخانەی بەغدا ناوەكەی بگۆڕدریت بۆ فڕۆكەخانەی ئەبوومەهدی موهەندیس".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە