وەزیری دەرەوەی تورکیا: تیرۆری سەردار سولەیمانی مەترسییێکی گەورەیە بۆ سەر ئاشتیی ناوچەکە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کوشتنی قاسم سولەیمانی مەترسییێکی گەورەیە بۆ سەر ئاشتیی ناوچەکە و ئەوان نایانەوێت عێراق ببێتە ناوچەی ئاڵۆزیی بۆ وڵاتانی دیکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هەماهەنگییان دەبێت.
چاوشئۆغڵو ڕاشیگەیاندووە ئەردۆغان لەسەر رەوشی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆکۆماری ئێران و سەرۆکۆماری عێراق و ئەمیری قەتەر قسەی کردووە و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش قسە دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە، سەرۆکی رووسیا بە سەردانێک دەگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆکی تورکیا لەبارەی رەوشی عێراقەوە کۆ دەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران