شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-06 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

په‌که‌که‌: تیرۆری قاسم سولەیمانی ڕەوشی داهاتووی ناوچەکە قورستر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر تیرۆر کردنی سەردار قاسم سولەیمانی راگەیاند و دەڵێت: ''کوژرانی قاسم سولەیمانی و موهەندیس نیشانەی ئەوەیە قۆناغی داهاتوو بۆ گەلانی ناوچەکە قورستر دەبێت''.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا پەکەکە رایگەیاندووە هێزە دەرەکییەکان هیچ چارەسەرێکیان پێ نیە بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دوای کۆتایی هاتنی داعش ئەو هێزانەی دەیانەوێت میراتی داعش بەش بکەن، ململانێ دەکەن و شەڕی سێهەمی جیهانی فروانتر دەکەن.

پەکەکە راشیگەیاندووە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نەتەوە پەرستی و بە مەزهەب پەرستی چارەسەر نابێت، بەڵکوو تاکە چارەسەر دیموکراسی کۆمەڵایەتیە کە تێێدا ئازادی و یەکسانی بنەمای بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە