عەسائیب ئەهلولحەق بۆ دەركردنی ئەمەریكا داوایێک لە لایەنە شیعەكانی پەرلەمان دەكات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق داوا لەلایەنە شیعەکان دەکات، دەنگ بە پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بدەن.
کوردپرێس: مەحموود رووبەیعی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا نووسیویەتی "کەسێکی تائیفی نیم، بەڵام دەڵێم ژمارەی کورسییەکانی سائیروون 54، فەتح 48، دەوڵەتی یاسا 25، حیکمە19، ئیرادە و کەفائات 3 دەکاتە 194 پەرلەمانتاری شیعی، دەبێت هەمووان دەنگ بە پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بدەن".
مەحموود رووبەیعی ئاماژەی بەوەش داوە "هەرکەس و لایەنێک، کە لە پێکهاتەی شیعەی عێراق بێت و دەنگ بە پڕۆژەیاساکە نەدات، ئەوا رووبەڕووی نەفرەتی خوا، گەل و مێژوو دەبێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران