شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-04 15:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان: به‌ ئامانجگرتنى سه‌ردار قاسم سولەیمانی دڵته‌نگ و نیگه‌رانی کردین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان رایگه‌یاند که‌ به‌ ئامانجگرتنى سەردار قاسم سولەیمانی و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه‌ دڵته‌نگ و نیگه‌رانى کردووین.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی کانوونی دووه‌می 2020 یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند که‌ "رووداو و پێشهاته‌ توند و تیژیه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى به‌غدا، به‌تایبه‌ت به‌ ئامانجگرتنى (سه‌ردار قاسم سولەیمانی و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس) و چه‌ند هاوکارێکیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه‌، مایه‌ى دڵته‌نگى و نیگه‌رانیى ئێمه‌یه‌ و به‌ په‌ره‌سه‌ندنێکى مه‌ترسیدارى ده‌بینین".

یه‌کگرتوو ده‌شڵێت: "ئه‌م رووداوه‌ هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنى په‌رچه‌کردار و ئه‌گه‌رى به‌رپاربوونى جه‌نگى خوێناوى و به‌ مه‌یدان کردنى عێراق بۆ جه‌نگێکى کاولکاری".

لە بەیاننامەکەدا باس لەمەش کراوە که‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى "بۆ ئه‌و دوو به‌رێزه‌ و قوربانیه‌کانى تر له‌ خوداى په‌روه‌ردگار داواى ره‌حمه‌ت و لێ خۆشبوون ئه‌که‌ین و بۆ برینداره‌کان داواى شیفا ده‌که‌ین .. ده‌خوازین سنوورێک بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ ترسناکه‌ و ده‌ستێوه‌ردان و به‌زاندنى سه‌روه‌رى وڵاته‌ دابنرێ و عێراق نه‌کرێته‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگى وڵاتان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە