ئەردۆغان و بەرهەم ساڵح جەخت لە هاوئاهەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە دەکەنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و جەختیان لە هاوئاهەنگیی هەرێمی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە کە پێویستە ئەولەویەت بۆ رووبەڕوونەوەی تووندڕەوی و تیرۆر بێت.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە بەرهەم ساحی ڕاگەیاندووە: "رێگەمان نەدا عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران