حەلبووسی: هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا، وێنەیێكی خراپ لە عێراق دەگەیەنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەلبووسی لە تویتێكدا نووسیویه‌تی، "هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا، زیان بەبەرژەوەندیە باڵاكانی عێراق دەگەیەنێت‌و وێنەیەكی خراپ دەگەیەنێت".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتەکەیادا راشیگەیاند: "ئەو كردەوانە لەگەڵ پێناسەی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان یەک ناگرێتەوە".
شایانی باسە له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشی سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان و كوشتنی چه‌ندین كه‌س لێیان، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا گردبوونه‌وه و هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌كه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران