شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-31 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نزیکەی چوار هەزار قوتابیی کوردی سووریا لە کەمپێکی دهۆک لە خوێندن بێبەشن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی نەبوونی قوتابخانە لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش سێ هەزار و 976 قوتابیی کوردستانی سووریا لە کەمپەکە لە خوێندن بێبەشن و چاوەڕێن بخرێنە بەر خوێندن.

کوردپرێس: دایکی قوتابییەک لەنێو خێوەتەکەیەوە لە کەمپەکە، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات فریای منداڵەکانی کەمپ بکەون و دەڵێ "حەیفە هەموو قوتابییەکان لەنێو کۆڵانەکانی کەمپ و خێوەتدا ساڵ بەسەرببەن".

هەر لەمبارەوە بۆتان عه‌بدولقادر، بەڕێوەبەری کەمپی بەردەڕەش مژدەی کردنەوەی دوو قوتابخانە لە کەمپەکە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات "دوو قوتابخانە ئامادەن، بەمنزیکانە دەیانکەینەوە، یەکێکیان بنەڕەتی و ئەوی دیکەیان ئامادەییە، نایەڵین خوێندنی ئەمساڵیان بەفیڕۆبچێت".

لە ساڵی 2019 لانیکەم 18 هەزار و 226 کەس لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە