شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-30 14:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو تەقینەوە لە کەرکووک و دووزخورماتوو روویاندا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو تەقینەوە لەگەرەکی غەرناتەی شاری کەرکووک و قەزای دووزخورماتوو روویاندا و هێزە ئەمنییەکان کرانە ئامانج.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە گەرەکی غەرناتەی شاری کەرکووک بۆمبێکی دەنگی بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمبەکە لەکاتی تێپەڕبوونی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پردی غەرناتە لە ناوەڕاستی شاری کەرکووک تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە گەیشتووە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ لە قەزای دووزخورماتوى باشوورى پارێزگاى کەرکووک بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە لیوای ٥٢ ی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە یەکیکیان پلەی عەمیدە بریندار بوون.

ئەو تەقینەوانە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە داعش جموجوڵەکانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک زیادکردووە و نائارامی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە