شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-30 13:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا 94 گومانلێکراوی داعش دەستگیر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پۆلیسی تورکیا 94 کەسیان بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر کردووە.

کوردپرێس: راگەیەندنەکانی پۆلیس و حکوومەتی تورکیا رایانگەیاند: لە هەڵمەتێکی پۆلیسدا بەبۆنەی نزیکبونەوەی ئاهەنگی سەری ساڵ، توانیویانە 94 کەس دەستگیربکەن کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوی داعش هەبووە.

دووساڵ بەرلەئێستا و لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە 2017-دا چەکدارێکی سەربە گرووپە توندڕەوەکان دەستڕێژی گولەی لە بەشداربووانی یانەیێکی شەوان لە ئیستانبول کرد و بەهۆیەوە 39 کەس کوژران، پاش ئەو رووداوە حکوومەتی تورکیا لەسەروبەندی نزیک بوونەوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا کێوماڵی ئەمنی ناوچە قەرەباڵغەکان دەکات.

لەوباریەوە، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە پۆلیسی روبەروبونەوەی تیرۆر هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی لەشارەکانی ئەنقەرە، کەیسەری، ئەدەنە و باتمان دەستپێکردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکاتژمێرەکانی سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەدا پۆلیسی ئەدەنە 22 کەسیان بەتۆمەتی جیاواز لەوانە هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی و دۆکیومنتی مەترسیدار دەستگیرکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە