شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-30 04:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی 4 کوژراوی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق باس له‌وه ‌ده‌كات، به‌ هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی لیوای 45 ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار 4 چه‌كداری حه‌شد گیانیان لە دەست دا.

کوردپرێس:

له‌ به‌یاننامه‌یێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانیی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه‌.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی لیوای 45 ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری قه‌زای قائیم له‌ پارێزگای ئه‌نبار 4 چه‌كداری حه‌شد كه‌ یه‌كێكیان جێگری فه‌رمانده‌ی لیواكه‌یه‌ گیانیان لە دەست دا.

هەرەها شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌و هێرشه‌دا 30 هێزی دیکەی حه‌شدی شه‌عبییش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە