شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-29 14:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسووڵی ئێران پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر پەیامێکی پیرۆزباییی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین نارد بە بۆنەی دوبارە هەڵبگێردرانەوەی وەک ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ناساندنی ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتیی یەکگرتوو کۆتاییی بە کارەکانی خۆی هێنا و سەڵاحەدین بەهائەدینیش دوبارە وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرایەوە.

مەهدی شووشتەری سەرکونسووڵی ئێران لە سلێمانی پەیامێکی پیرۆزباییی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین نارد و پیرۆزباییی هەڵبژێردرانی دوبارەی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

شووشتەری هیوای ئەوەشی خواستووە کە بە ئەمیندارێتیی سەڵاحەدین بەهائەدین پێوەندییەکانی نێوان ئێران و حیزبی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەرەی زیاتری پێبدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە