چیدی هیچ پڕۆژەیێکی ئاشتی لەگەڵ ئاکپارتی باسی لێوە ناکرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان پرسی کوردی لە تورکیا هێنایە ئاراوە و وتی چیدی هیچ پڕۆژەیێکی ئاشتی لەگەڵ ئاکپارتی باسی لێوە ناکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە وتەکانیدا باسی مەسەلەی کوردی لە تورکیا هێنایە ئاراوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان ناتوانرێت باسی هیچ پڕۆژەیێکی ئاشتی لە وڵات بکرێت، ئێمە ئاشتیی ڕاستەقینە لەگەڵ کورد و تورک و عەرەبەکان دەستەبەر دەکەین.
ناوبراو وتیشی: ئاکپارتی لە ماوەیێکی زۆر کورتدا دەڕوات، ئەم حزبە لە ئێستادا تووشی لێکترازانە و بووەتە سێ بەرەوە. ئەوان یەکتریان قبووڵ نییە و خێراتر کردنی لادانی ئاکپارتی لە دەستی ئێمە و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایە.
پەروین بوڵدا زیادی کرد ئاکپاراتی کورد بە باشی نانانسێت و دژ بە دەسکەوتەکانی کورد شەڕی دەست پێکردووە. هزرێک هەیە دژی پێگەی کوردە. تەنها خەڵکی تورکیا دەتوانن ڕێگە لەو شەڕە بگرن. ئێمە دەزانین کە خەڵکی تورکیا شەڕیان پێباش نییە و دژی شەڕ دەوەستنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران