شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-28 18:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەڵاحەدین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەلاحەدیین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتیی هەلبژێردرایەوە.

کوردپرێس: لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەنووسیدا بەهزاد دەروێش وتەبێژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وتی: رۆژی شەممە کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرایەوە و دوای نیوەرۆ لە دانیشتنی دووەمدا دەنگدان بۆ ئەنجوومەی چاودێری و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەڕێوەچوو.

وتەبێژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان باسی لەوەکرد، کە لە پرۆسەی دەنگدان کە کۆتایی هاتووە 4 دەنگی پووچەڵ و 10 دەنگی بەتاڵ بوونی هەبووە و لە پرۆسەکەدا مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەدین 546 دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەست هێناوە و ئەبووبەکر کاروانیش 348 دەنگی بەدەست هێناوە و بەوپێشەش سەلاحەددین بەهائەدین بووە ئەمیندانی گشتیی یەکگرتووە.

بەهزاد دەروێش هەروەها روونی کردەوە، کە 43 ئەندامیان بۆ سەرکردایەتی یەکگرتوو پێویستە 16یان وەک بەرپرسی مەڵبەندەکان دەنگیان پێدراوە و ئەوانی تریش دەکەونە رۆژی یەکشەممە.

ناوبراو وتیشی، رۆژی یەکشەممە دواین ڕۆژی کۆنگرە دەبێت و جگە لە ستراتیژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی وتاری کۆتایی پێشکەش دەکات.

رۆژی شەممە 28/12/2019 بە ئامادەبوونی 900 ئەندام یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شاری هەولێر کۆنگرەی هەشتەمی خۆی دەست پێکرد کە وابڕیارە سبەی 29/12/2019ش بەردام بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە