شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-28 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی HDP: واز لە دوژمنایەتی کردنی کورد بهێنن/ لە سووریا بکشێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە شێوەی سیاسەت­کردنی حکومڕانیی تورکیا بەرانبەر بە کورد گرت و داوای لە لایەنی دەسەڵات کرد لە خاکی سووریا بکشێتەوە.

کوردپرێس:

گۆنای گۆبیلای وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومڕانیی تورکیا گرت و ڕایگەیاند دەسەڵاتی پارتی دادوگەشەپێدان و پارتی بزاڤی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە ئیدلیبی سووریا پشتگیریی گرووپە سەلەفی و جیهادییە توندڕەوەکان دەکات و ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورەتر دەبەن.

وتەبێژی HDP زیادیشی کرد دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا بە خۆیا دەنازێت کە ڕێککەوتنی ئەستانەیان کردووە بەڵام ئێستا هەموو تیۆرییەکانیان بۆ مانەوە لە سووریا خەریکە شکست دەهێنێت و دەڕووخێت.

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە پشتگیری کردنی تورکیا لە گرووپە توندڕەوە جیهادییەکان و ناچارکردنی خەڵکی ئاوارە بە ڕووکردن لە ناوچە سەرێکانی و عەفرین و سپاردنیان بە دەست میلیشیا توندڕەو و جیهادییەکان تاوانێکی گەورەیە و داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەم تووشی ئەم تاوانە نەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە