دوو تەقینەوە لە مەخموور 10 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دەشتی قەراجی قەزای مەخموور، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییێكی مەدەنیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە پێنج قوربانی لێكەوتەوە و تەقینەوەیێکی دیکەش پێنج سەربازی سوپای عێراقی کردە ئامانج.
کوردپرێس: غازی فەیسەڵ، کارگێری مەڵبەندی هەولێری یەکێتی لە سنووری قەزای مەخموور بە ماڵپەڕی خەندان-ی راگەیاندووە ئەمشەو لە دەشتی قەراج، كە دەكەوێتە نێوان گوندی عەتێرە و دوانزەسوارە، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەرزییەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە سێ هاوڵاتی كوژران و دووی دیكەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەش كرد،"هاوڵاتییەكان عەرەبن و برینی دوو بریندارەكەش سەختە.
هەر ئەمشەو دوو بۆمبی چێنراو لە گوندی كوشاف لە رۆژئاوای مەخموور بە هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقینەوە و بەو هۆیەوە 2 سەرباز كوژراون و 3ی دیكەش برینداربوون كە سەرجەمیان سەر بە لیوای 50ی فیرقەی 14ی سوپای عێراقن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران