شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-23 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان دیسان هەڕەشەی ئاوارەکان لە ئەورووپا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وتی ئەگەر شەڕی ئیدلیب درێژە بکێشێت بەرگەی شەپۆلی نوێی ئاوارەکان ناگرێت بۆیە دەبێت ئەورووپا هەوڵێک بدات بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی سەر ئیدلیب.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 22ی کانوونی یەکەمی 2019، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیێكدا لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: "ئەگەر هێرشەكانی ئیدلیب بەردەوامییان هەبێت، ئەنقەرە چیدی توانای بەرگەگرتنی شەپۆلێكی نوێی ئاوارەكانی ئەو ناوچەیەی نابێت كە بەهۆی دۆخەكەوە رو لەو وڵاتە دەكەن"، وتیشی، پێویستە لەسەر یەكێتیی ئەوروپا هەوڵی رێگری­كردن لە هێرشەكانی سەر ئیدلیب بدات لەبری رێگری­كردن لە هەنگاوەكانی توركیا بۆ سووریا.

ئەردۆغان گوتیشی: " سەبارەت بە دۆخی ئیدلیب گفتوگۆكانمان لەگەڵ ڕووسیادا بەردەوامیی هەیە و سبەی دووشەممە شاندێكی وڵاتەكەمان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی مۆسكۆ دەكەن".

ئەو وتانەی ئەردۆگان پاش ئەوەدێت، هێرشەكانی سوپای سووریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب بەردەوامیی هەیە و بەگوێرەی ئاژانسەكانی سووریا، تا ئێستا سوپای سووریا توانیویەتی 25 ناوچەی جیاواز لە باشووری ئیدلیب كۆنترۆڵ بكات، ئاژانسە هەواڵییەكانی توركیاش دەڵێن بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 25 هەزار ئاوارە ڕوویان كردوەتە وڵاتەكەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە