شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-23 05:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری عێراق دەستنیشانکردنی بەربژێر بۆ سەرۆکوەزیران دوا دەخات/ تۆپەکە دیسان دەکەوێتەوە پەرلەمان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق بە نووسراوێکی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی ئاگادار کردووەتەوە کە ناتوانن بەربژێر و گەورەترین هاوپەیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەستنیشان بکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 22-12-2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نووسراوێکی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و ڕایگەیاندووە کە ئەوان سێ بژاردەیان لەبەردەستە و داوای کردووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کوتلەی گەورە دیاری بکات.

لە نووسراوەکەدا سەرۆککۆماری عێراق سێ بژاردەی خستووەتە بەردەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:

بژاردەی یەکەم: کارکردن بەو بڕیارەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 دەرچووە، واتە ئەو کوتلە بە گەورە دەزانێت کە عادل عەبدولمەهدی بەربژێر کرد بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

بژاردەی دووهەم: هاوپەیمانیی بینا نووسراوێکی کردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان گەورەترین هاوپەیمانین و بەربژێری ئەوان قوسەی سوهەیلە.

بژاردەی سێیەم: هاوپەیمانیی سائیرون بە نووسراو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان کوتلەی گەورەن و مافی ئەوانە بەربژێر دەستنیشان بکەن.

سەرۆککۆماری عێراق لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردەوە، واژۆی 174 پەرلەمانتاریان پێگەیشتووە کە مەرجەکانی بەربژێریی سەرۆکوەزیران دیاری دەکات و داوا دەکەن کە بەربژێرەکە کەسێکی سەربەخۆ بێت و پێشتر هیچ پۆستێکی وەزیر یان جێگری وەزیری وەرنەگرتبێت، هەروەها نابێت وڵاتینامەی هیچ وڵاتێکی دیکەی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە