شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-22 14:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانى و حەلبووسى دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.

کوردپرێس:

پێشنیوەڕۆى ڕۆژی یەکشەممە 22/12/2019 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیێکدا کە لە کەشێکى برایانەى ڕاشکاوانەدا بەڕێوە چوو و بەڕێز فوئاد حسێن جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى داراییى عێراق ئامادەى بوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکوومەتى عێراق و ئەو پڕۆژەیاسایانەیان تاوتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بە شێوەیێک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت. هەروەها هەردوولا کۆک بوون لەسەر پشتیگریى هاوبەشەکانیان لە پرۆسەى سیاسى بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى عێراق بە شێوەیەک لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە