مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەكشەممە 22ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
کوردپرێس:
لە دیدارەكەدا كە فواد حوسێن وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەی چارەسەری بۆ قەیرانی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی گۆڕینی یاساكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تایبەت یاسای تازەی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەر گۆڕانكارییەك پێویستە لە ئاراستەی خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و وڵات بێت. بارودۆخی سیاسیی لە ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەیی تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران