دادگای فیدرالی عێراق له باره‌ی گه‌وره‌ترین کوتله وه‌ڵامی سه‌رۆک کۆمار ده‌داته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدرالی عێراق، له باره‌ی دیاری کردنی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌ڵامی بەرهەم ساڵح ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هاوپه‌یمانێتییێک زۆرترین کورسیی هه‌بێت، گه‌وره‌ترین کوتله‌یه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق داوای له دادگای فیدرالی کردبوو، گه‌وره‌ترین کوتله دیاری بکات، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ستنیشان بکات.
ئه‌مڕۆ یهکشهممهم، 22/12/2019، دادگای فیدرالی له وه‌ڵامی سه‌رۆک کۆمار‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ کوتله و فراکسیۆنێک بهێنێت رایگه‌یاندووه، هه‌ر کوتلهیێک زۆرترین ژماره‌ی کورسی په‌رله‌مانیی هه‌بێت گه‌وره‌ترین کوتله‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که ده‌کرێت گه‌وره‌ترین کوتله دوو لیست یان هاوپه‌یمانێتی بێت و پێکهێنرابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران