شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-22 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی ئەنەکەسە: کوردەکانی سووریا لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا ENKS دەڵێت لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێککەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، - ئەندامێکی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا ENKS کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاندووە: لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا کە بە نێوەندگریی ئەمەریکا، ڕووسیا و فەڕەنسا بەڕێوە چوو؛ کوردەکانی سووریا لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتن.

ئەم بەرپرسەی ئەنەکەسە لە وتەکانیدا ئاشکرای دەکات: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بەدەست هاتووە ENKS دەتوانێت نووسینگەکانی لەو ناوچانەی کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتن و داخراون دووبارە بکاتەوە و هەسەدە زیندانیانی ئەنەکەسە ئازاد دەکات.

هەروەها بەپێی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی سووریای دیموکرات مۆڵەت دەدەن بە هێزی چەکدارەکانی سەربە ئەنەکەسە، کە لە ناوچەکەدا ئامادە ببن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە