كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی پێسپێردرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شەممە 21ی دیسمبێری 2019 لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی هەڵبژێردران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند "لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بەزۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی باڵای سیاسی كۆنگرە هەڵبژێردران كە هەشت ئەندامی ئەنجومەنەكە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوون و كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەركردایەتی ئەنجومەنەكە دەكات".
بهو پێیهش كۆسرهت رهسووڵ عهلی، كه پیشتر جێگری یهكهمی سكرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی بوو، دهبێته سهرۆكی ئهنجومهنی سیاسی حزبهكه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران