شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-21 13:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەكێتیی ئەورووپا كار لەسەر سزادانی توركیا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ نیقۆسای پایتەختی قوبرس هەڕەشەی لە پابەندنەبوونی توركیا كرد بە سەروەری خاكی وڵاتانی دیكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد "ئەڵمانیا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان و دەسەڵاتی وڵاتانی دیکە بگرێت".

هاوکات ئەوەشی راگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی یەکێتی ئەورووپا و یۆنان و قوبرس دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێککەوتننامەیەی کە حکوومەتی تورکیا و لیبیا لەبارەی سنوورە ئاویەکانیان واژۆیان کردوە.

لەکۆتایی وتەکانیدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەرلین و یەکێتی ئەورووپا بەهاوبەشی و بە جیاوازیش کاردەکەن بۆ سەپاندی سزا بەسەر تورکیادا، بۆ ئەوەی پەیامی یاساشکێنی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا بەجیهان بگەیەنن.

لە27ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەردوو حکوومەتی تورکیا و لیبیا رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان بە بەشداری هەردوو سەرۆکی تورکیا و لیبیا لە ئیستەنبوڵ واژۆ کرد.

لە رەشنووسی ئەو رێککەوتننامەیەدا سنوورە ئاویەکانی نێوان هەردوو وڵات دیاری کرا و یارمەتیەکانی نێوان هەردوو وڵات تێیدا بەهێزتر کراوە.

ئەو بەرەوەپێشچونەی نێوان حکوومەتی ویفاق و تورکیا ناڕەزایەتیێکی زۆری لەلایەن وڵاتی میسڕ و یۆنان و قوبرسی لێکەوتەوە، لەلایەن یەکێتی ئەورووپاشەوە بە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی ناو برا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە