وەڵامی پێویست هەمبەر هەوڵە دوژمنکارانەکانی ئەمەریکا دەگرینە بەر
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی توند له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی گه‌مارۆخستنه سه‌ر توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ نابێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند: "سزاكانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر توركیا دوژمنكارانه‌یه و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا پێشێل كردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مەریكا بێ ده‌نگ نابێت و وه‌ڵامی پێویستی له‌مباره‌یه‌وه ده‌بێت".
شاینی باسە له به‌رامبه‌ر كڕینی S-400 رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا، پڕۆژه‌یاسای سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران