شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 10:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئەگەرى رادەستنەکردنى داهاتى خاڵە سنورییەکانى هەرێم، حکوومەت دەتوانێت پشکى هەرێم لە بودجەى گشتى کەم بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرى دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق رایگەیاندووە کۆنترۆڵ کردنى خاڵە سنورییەکانى هەرێم زۆر ئاسانە و هیچ فشارێکى سیاسییان لەسەر نییە.

کوردپرێس: کازم عقابى بەڕێوەبەرى دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق لە بە ئێن ئاڕ تى رایگەیاندووە لەئەگەرى رادەستنەکردنى داهاتى خاڵە سنورییەکانى هەرێم بە ناوەند، ئەوا حکوومەت دەتوانێت لە پشکى هەرێم لە بودجەى گشتى بیبرێت.

کازم عقابى دەشڵێت: " ئەو کارە زۆر ئاسانە و دەتوانرێت لەگەڵ پێکهێنانى حکوومەتێکى بەهێز کە لەسەر بەرژەوەندى خەڵکانى تر قسە نەکات، جێبەجێ بکرێت".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد، دەروازە سنوورییەکان رێگەیان بەهیچ لایەنێکى سیاسى نەداوە و نایدەن کە فشاریان بخرێتە سەر، وەک ئاماژەیێک بۆ ئەوەى باس لەوە دەکرێت کە هەندێک لایەنى سیاسى کۆنتڕۆڵى دەروازە سنوورییەکانیان کردووە و ئەوە دوورە لە راستییەوە".

بەڕێوەبەرى دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق زیاتر وتى: "دەروازە سنوورییەکان بەهۆى ئەوەى دەکەونە شوێنە دوورەدەستەکان، بۆیە لە رێگاى نێوان ناوەند و دەروازە سنوورییەکاندا هەندێک جار، بازرگانەکان کیشە و ململانێیان لەسەر کۆنتڕۆڵ کردنى جۆرێکى بازرگانی کردن دەبێت، بەڵام هیچ دەسەڵاتێک جگە لە دەسەڵاتى ناوەند لە نێو دەروازە سنوورییەکاندا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە