شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-15 15:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری عێراق نووسراوێک بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکوەزیرانی نوێ بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح لە نووسراوێکدا داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە ناوی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دیاری بکات بۆ ناونانی پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی وەزیران.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 15ی کانوونی یەکەمی 2019 کە تەنها یەک ڕۆژ بە دەستەوە ماوە لە ماوەی دەستووری بۆ ڕاسپاردنی کەسێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە نووسراوێکدا داوای لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە ناوی گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکات بۆ ناونانی پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی وەزیران.

بەرهەم ساڵح لە نامەکەیدا بۆ محەمەد حەلبووسیی نووسیوە: بە مەبەستی ڕاسپاردنی کاندیدێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوی گەورەترین فراکسیۆنی خاوەن زیاترین ژمارەمان لە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران پێبدەن.

شایانی باسە ڕۆژی 4ی ئەم مانگە داوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق گەیشتە نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار و بەو پێیەش سەرۆککۆماری عێراق ماوەی 15 ڕۆژی بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی کەسێک ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە