شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-14 10:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەدر فەرمانی داخستنی بارەگا مەدەنی ‌و سەربازییەكانی دەردەكات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر فەرمانی داخستنی بارەگا مەدەنی‌و سەربازییەكانی رەوتەكەی دەركرد.

کوردپرێس:

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕۆژی شەمە 14ی کانوونی یەکەمی 2019 لە نووسراوێكدا، كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە، فەرمانی داخستنی بارەگاكانی رەوتی سەدر و بارەگا سەربازییەكانی هێزەكانی سەرایا سەلامی دەركردووە.

نووسراوەكە لەلایەن ئەمینداری نووسینگەی سەدر دەركراوە و هۆكاری داخستنی بارەگاكانیش لە نووسراوەكە نەخراوەتە ڕوو.

ئەمە لەكاتێدایە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ڕەوشی شارەكانی عێراق بەگشتی خراپە و هەفتەی رابردووش بەمووشەک هێرش كرایە سەر بارەگای سەرەكیی سەدر لە نەجەف.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە