شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-13 14:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەڵواسینی تەرمێک لە مەیدانی وەسبەی بەغدا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی گەنجێک لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش کوشتنی لە مەیدانی وەسبەدا هەڵواسرا، نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو کارەی خۆپیشاندەرانی کردووە و دەڵێت تاک بۆی نیە خۆی سزای تاوانباران بدات.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2019 دەنگۆیێک بڵاو بوویەوە کە گوایا چەكدارێك لە مەیدانی وەسبە لەناوەڕاستی شاری بەغدا دەستڕێژی گوللـەی بەناو خۆپیشاندەراندا كردووە و پێنج خۆپیشاندەر دەكوژێت، بەپێی زانیاریەكانیش ئەو چەكدارە دوای دەستگیركردن و كوشتنی، لەناوەڕاستی مەیدانەكەدا هەڵواسراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، چەكدارەكە تەمەنی 17 ساڵ بووە و ئەوەش لە کاتێکدا بنەماڵەکەی ڕەتی دەکەنەوە تەقەی لە خۆپیشاندەران کردبێت.

بەپێی گرتەیێكی ڤیدیۆییش، ئەو چەكدارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستگیر كراوە و دوای كوشتنی بە ستوونێكی ترافیك لایتدا لە گۆڕەپانی وەسبە هەڵدەواسرێت.

نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كوشتن و هەڵواسینی تەرمەکەی لە گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا شەرمەزار كرد و داوای كرد ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدرێنە دادگا.

لە بەیاننامەیەكی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراقدا هاتووە، بەتوندترین شێوە كوشتن و هەڵواسینی گەنجێك لە گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا سەركۆنە دەكەین و بە كردەوەیێكی ناپەسەند و قەبووڵنەكراوی دەزانین.

باسی لەوەش كردووە، ناكرێت تاكەكان بە دەستی خۆیان یاسا جێبەجێ بكەن و پێویستە هەر گومانلێكراو و تۆمەتبارێك بە ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ڕادەستی لایەنە فەرمییەكان بكرێت بە بێ ئەوەی رووبەڕووی ئەشكەنجە و كردەوەی تاوانكاری بكرێت.

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان داواشی لە حكوومەتی عێراق كردووە، سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیر و راپێچی بەردەم دادگا بكات، كە دەستیان لە كوشتن و هەڵواسینی گەنجەكەی گۆڕەپانی وەسبەدا هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە