هەوڵی گەڕاندنەوەی 86 ملیار دۆلار بۆ عێراق دەدرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ى نه‌زاهه له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌پێى بڕیارى 660 و 661ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دواى رووداوه‌كانى كوەیت، زیاتر له 86 ملیار دۆلارى عێراق له 55 ده‌وڵه‌تى جیهان سڕكراوه، كه بۆ سه‌رده‌می رژێمى پێشوو و كه‌سایه‌تیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
روونیش كراوه‌ته‌وه، یاسا عێراقییه‌كان سندووقى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان له ده‌سته‌ی نه‌زاهه سه‌رپشک كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ی لای ئه‌و وڵاتانه‌یه.
لاى خۆیشیه‌وه به‌رپرسێكى عێراقى به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وتووه، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه پێویستى به لێكتێگه‌یشتن و دادگا و كارى زۆر هه‌یه، پێویسته لایه‌نى دووه‌م رێزى عێراق بگرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كان، ئه‌وه‌ش چه‌ندین ساڵ و كارى زۆرى پێویسته.
روونیشی كردوه‌ته‌وه، زۆربه‌ى ئه‌و پارانه له وڵاته ئه‌ورووپیه‌كاندان له‌وانه‌ش وڵاته‌كانى سه‌ربه یه‌كێتى سۆڤێتى پێشوو و ئه‌مریكاى لاتین، یه‌كێک له كێشه‌كانیش ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ندێک له‌و پارانه ئه‌سته‌مه بۆ نموونه پێشتر هه‌ندێک له‌و پاره‌یه لاى یۆگۆسلاڤیا بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ماوه و بووه‌ته چه‌ند پارچه‌یێكی سه‌ربه‌خۆ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران