شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-12 07:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دوکتور عومەر تاشپینار دەڵێت هێزەکانی سووریای دموکرات بەهۆ سەرکەوتنەکانیان لە شەڕی دژبەداعش شەرعیەتی باشیان لە کۆمەڵگەی دەولی بەدەست هێناوە و هەر بە پشت بەستن بەو شەرعیەتە کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا دەکەن.

کوردپرێس:

دوکتور عومەر تاشپینار مامۆستای زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا وتارێکی لە ماڵپەڕی سندیگیت بڵاو کردۆتەوە و لە وتارەکەیدا نووسیویەتی ئەوەی دەڵێن کورد لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایییەوە پەراوێز خراوە یان پشتی لێکراوە و خەیانەتی لێکراوە لە ڕووی ئەو پێشهاتە سیاسییە حەقێقییانەوەیە کە دێتە ئاراوە و دیارە بەردەوام خەیانەتی دیکەشیان لێدەکرێت.

بەوەشەوە دوکتور تاشپینار بڕوای وایە پێگەی کوردی سووریا و عێراق بەحوکمی سەرکەوتنەکانیان لە شەڕی دژبەداعش، بەهێزتر بووە و ئێستا شەرعیەتی نێودەوەڵەتییان دەست کەوتووە و بۆیەش هەندێک لایەنی کوردیی وەک YPG کار بۆ ڕێڤەبەریی خۆسەر دەکەن.

نابراو ئاماژەی بە کوردەکانی تورکیاش کردووە کە سەرباری ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە گرتن و بەستن و سنووردارکردنیان بەردەوامە دیسان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن و قورسایییان لە ساحەی سیاسیی تورکیا هەیە.

دوکتور تاشپینار لەو قەناعەتەشدایە کە کوردەکان بە بۆنەی بەرژەوەندیی جیۆستراتێژیکی ڕۆژئاوا و واقیعی سیاسییەوە خەیانەتیان لێدەکرێت بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە ڕای گشتیی ڕۆژئاوا تا ڕادەیێکی زۆر پشتگیریی کوردی سووریا و تورکیا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە