شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-10 09:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەبدولمەهدی فەرمانی دا بە دەستێوەر نەدانی حەشدی شەعبی لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، فەرمانی دا بە دەستێوەرنەدانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پرسەکانی کاروباری ئاسایشی ناوخۆدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە روونکردنەوەیێکدا كە ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاوی كردوووەتەوە، رایگەیاندووە: "عادل عەبدولمەھدی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، بڕیاری داوە حەشدی شەعبی بە ھیچ شێوەیێک دەست لە کاروباری ئاسایشى ناوخۆ وەرنەدات".

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەى بەوەش کردووە، هێزەکانى حەشدی شەعبی تەنھا کارە ئەمنییەکانی تایبەت بە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکەن.

ئەو فەرمانەى عەبدولمەهدى لەکاتێکدایە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ خۆپیشاندانى ملیۆنى لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

لەلایەکى دیکەوە قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئەمیندارى گشتى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هۆشدارییدا لەوەى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ زۆرترین کوژراوى لێدەکەوێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە