شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-08 15:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

12.6ی کۆی بودجە وەک پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ 2020 دیاری کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لەبودجەی 2020 ئاشکرا کرد و بە وتەی ناوبراو هەرێم، لەسەدا 12.6-ی بودجەی فیدڕالی و بەشە موچەی پێشمەرگەش وەردەگرێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی عەین ئەلعێراق نیوز، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، لەکۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لەبودجەی 2020-ی عێراق ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە: " لەبەرامبەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەکۆمپانیای سۆمۆ، هەرێمی کوردستان لەسەدا 12.6-ی بودجەی فیدڕالی و بەشە موچەی پێشمەرگەش وەردەگرێت."

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەت لەبەغداد ڕەتیشی کردەوە عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕازی بووبێت بەپێدانی لەسەدا 22-ی بودجەی فیدڕاڵی عراق بە کورد پێش ڕادەستکردنی نامەی دەست­لەکارکێشانەوەی.

فارس عیسا جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغداد لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە