حکوومەتی سووریا پڕۆژەیێک پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پەرلەمانتارێکی سووریا ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی سووریا پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوخۆییی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشنیاز کردووە.
کوردپرێس:
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 نەواف تەڕاد، پەرلەمانتاری سووریا بە رۆژنامەی وەتەنی سووریی گوتووە؛ چەند بەرپرسێکی حکوومەتی سووریا لە قامیشلۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆ بوونەتەوە و بەگوێرەی دەستووری ساڵی 2012، پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتی ناخۆییان داوەتە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەوان نایانەوێت لە سووریا جیا ببنەوە و لەو چوارچێوەیەش دانوستان دەکەن.
تاکوو ئێستا چارەنووسی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کوردستانی سووریا لە نێوان رێککەوتنەکانی ئەمەریکا، ڕووسیا، تورکیا و سووریا یەکلا نەبووەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران