شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-08 09:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیەدە: حکوومەت وەک لایەنێکی سووری تەماشامان ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە شاری قامشلۆ دیدارێک لەنێوان پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە نزیکن لە حکوومەتی سووریا، لەگەڵ پارتەکانی نێو بەرێوەبەرایەتی خۆسەر ئەنجام درا.

کوردپرێس: ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بە کوردستان24ی راگەیاندووە: "پێویستە رژێمی سووریا دان بەوەدابنێ کە ئێمەش وەک ئەوان سووریامان پاراستووە.

ساڵح موسلیم دەیشڵێت: بەڵام ئەوان بەو شێوە تەماشامان ناکەن، بەڵکوو دەڵێن ئێوە بەکرێگیراوانی ئەمەریکان، ئەوە راست نییە ئێمە خاوەن ئیرادە و بۆچوونی خۆمانین، ئێمە بۆ ھەموو گەلانی سووریا تێدەکۆشین و ئامانجمان سووریایێکی دیموکراتە".

ئەو پارتانە رایدەگەیێنن دەیانەوێت پڕۆژەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ حکوومەت روون بکەنەوە، پەیەدەش رایدەگەیەنێت، تا ئێستا حکوومەتی سووریا وەک لایەنێکی سووری تەماشایان ناکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە