شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-07 12:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوای سزادانی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی بەغدا دەكات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق داوا دەكات ئەنجامدەرانی هێرشەكەی شەوی رابردووی بەغدا سزابدرێن.

کوردپرێس: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرەوە راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكانی دوێنێ شەوی سەر خۆپیشاندەران لە بەغدا بڵاوكردەوە، داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا داواش دەكات ئەو كەسانەی هێرشەكەی شەوی رابردوویان ئەنجام داوە، بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانەیان بخرێتە ئەستۆ و سزابدرێن.

دەشڵێت، پێویستە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز مافی ئەوەیان هەبێت بەبێ ترس بۆچوونی خۆیان دەربڕن.

شایانی باسە شەوی ڕابردوو لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر، پردی سەنەک و گۆڕەپانی خەلانی، تەقە لە خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە نزیکەی 20 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 70ـی دیکە بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە