شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-07 11:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و جێفری جەخت لە گەشەپێدان بە پێوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی ئەمڕۆ پێشوازیی كرد لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا ستاییشی ئەو ئارامی و گەشەسەندنەی كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا لە ئارا دایە و جەختیشی لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستانی كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا تەئكیدیان لە هەماهەنگیی و كاری هاوبەشی سوپای ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پەرەسەندنەكان لە پڕۆسەی سیاسیی و داواكاریی خۆپێشاندەران تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پەرەسەندنی توندوتیژی و تێكچوونی سەقامگیریی عێراق نیشاندا كە كاریگەریی لەسەر خۆڕێكخستنەوە و زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بە جێ بهێڵێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوایین گۆڕانكارییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوكێشە مەیدانییەكان تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە لە هەر گۆڕانكارییێكدا پێویستە ڕێگە لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەكە بگیرێت و چیتر ڕێگە نەدرێت گەلی كورد لە سووریا تووشی ئێش و ئازار و ئاوارەیی ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە