دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیێکی سەربازیی ئەمریکا کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، دوو مووشەک لە بنکەی سەربازیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتوونەتە خوار.
کوردپرێس:
لە بەیاننامەیێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دوو مووشەک لە بنکەی سەربازیی بەلەد کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.
بنکەی سەربازیی بەلەد شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە و لەماوەی نزیکەی یەک مانگدا سێهەم بنکەی ئەو وڵاتەیە لە عێراق کە بە مووشەک هێرشی بکرێتە سەر.
لە رۆژانی رابردوودا بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و مانگی رابردووش بنکەی گەیارە لە نەینەوا کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران