شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-07 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتوڵڵا سیستانی: پێویستە حکوومەتی نوێی عێراق لە وادەی خۆیدا پێکبهێنرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق داوای کرد، لە وادەی دیاریکراوی دەستووریدا کابینەی نوێی حکوومەت دیاری بکرێت.

کوردپرێس:

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینیی شیعەکانی عێراق لە نوێترین پەیامیدا کە لە رێگەی نوێنەرەکەیەوە لە وتاری نوێژی هەینی بڵاوی کردەوە، داوای کرد سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لە وادەی دیاریکراوی دەستووریدا دیاری بکرێن.

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە نوێژی هەینیدا ڕاشیگەیاند، پێویستە رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی نەدرێت لە یەکلایی کردنەوەی کابینەی نوێ، هەروەک بێ لایەن بوونی خۆیشی لەو پرسە ڕاگەیاند.

سیستانی جارێکی تر رشتنی خوێنی خۆپیشاندەرانی سەرکۆنە کرد و داواشی کرد، خۆپیشاندەران رێگە نەدەن کەسانی تێکدەر بخزێنە ناویانەوە و خۆپیشاندانە ئاشتییانەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی و بۆ زیان پێگەیاندن بە مڵکوماڵی گشتی بقۆزنەوە.

هەفتەی ڕابردوو دوای پەیامی سیستانی کە لە وتاری نوێژی هەینیدا خوێنرایەوە عادل عەبدولمەهدی وازهێنانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە