شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-05 09:05 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی نیگەرانیی خۆی لەبارەی زیاتر بوونی جووڵەی داعش دەردەبڕێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە خانەقین دەردەکات.

کوردپرێسی: لە بەیاننامەکەدا نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەیێنێت: دوابەدوای زنجیرەیێک کردەوەی تیرۆریستیی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووک و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو راستییەیە داعش کۆتایی نەهاتووە و هەرەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایش".

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی (داعش) هێشتا درێژەی هەیە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خواستووە، هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەنەوە "هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی دیکەی کوردستان وەک هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی هەر جووڵەیێکی تیرۆریستان و پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان لە هەر مەترسییەک".

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایێکی پێشمەرگەی کوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیێک کردەوەی تیرۆریستیی یەک لە دواییەکی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووک و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە داعش کۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.

ئێمە لە کاتێکدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدە نەمرانە دەنێرین کە لە تێکشکاندنی پەلامارەکەی داعشدا گیانیان سپارد و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین، هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی دیکەی کوردستان وەک هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی هەر جووڵەیێکی تیرۆریستان و پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان لە هەر مەترسییێک.

جارێکی دیکەش جه‌خت لەوه‌ دەکەینەوە کە داعش هێشتا هەرەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان، دڵنیاین ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە خەریکی خۆڕێکخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەکەن بۆ فروان کردنی کارە تیرۆریستییەکانیان، بۆیەش پێویستە هاوپەیمانیی دژە داعش بە هەمان گوڕ و تینی جارانه‌وه‌ بەردەوام بێت و رێگە نەدرێت تیرۆریستان بارودۆخی نالەباری عێراق و ناوچەکە بقۆزنەوە، هەوڵەکانیش چڕ بکرێنەوە بۆ هەرچی زووتر کۆتاییهێنان بە هەلومەرجی شێواوی عێراق و گێڕانەوەی سەقامگیری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە