شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-24 10:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگایێکی هەدەپە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شەوی ڕابردوو ئاسایشی ناوچەی ئەسەنیورت لە ئیستەنبۆڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگایەکی هەدەپە لەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنەدۆڵی تورکی بڵاوی کردووتەوە شەوی ٢٤ی ١ی ٢٠٢١، ئاسایشی ئەسەنیورک لە ئیستەنبۆڵ هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە و بە تۆمەتی ئەوەی لەناو بارەگاکەدا پۆستەری ئۆجەلان هەیە و گەڕان و پشکنینیان دەست پێ کردووە و بەو هۆیەوە بەشێک لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیر کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەشێک لە ئەندامانی هەدەپە لە ئەسەنیورک، لە سۆسیال میدیاوە وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندایکراوی پەکەکە-یان بڵاو کردووەتەوە و وەکوو سەرۆکی خۆیان باسیان کردووە، بۆیە دەستگیر کراون.

تاکوو ئێستا نەزانراوە لەو هێرشەدا چەند ئەندامی هەدەپە دەستگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە