شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-20 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر هەیە ئیدارەی بایدەن سزای زیاتر بخاتە سەر تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پاڵێوراوی دەوڵەتی بایدەن بۆ وەزاەرتی دەرەوەی ئەمریکا گوتوویەتی ئەگەر زۆرە کە سزاکانی ئەمریکا دژی تورکیا لەبارەی بەکارهێنانی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی زیاد بکات.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوەی ئەوەی کردووەع تۆنی بلینکەن کە وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کراوە تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ تورکیا کە کارەکانی تورکیا هیچ لە هاوپەیمانێکی ئەمریکا ناچێت و ئەگەری زۆرە کە واشەنتن بە هۆی ئەوەی تورکیا سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی بەکارهێناوە سزای زیاتر بخاتە سەر تورکیا.

ئەمریکا مانگی ڕابردوو کۆمەڵێک گەماری دژی پیشەی بەرگریی تورکیا سەپاند ئەوەش بە هۆی ئەوەوە کە تورکیا سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسیی بەکارهێناوە.

بلینکەن لە بەرامبەر نوێنەرانی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیراندا گوتبووی هاوڕێیی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا وەک ڕکابەرێکی ستراتێژییانەی ئەمریکا شتێکی قبووڵکراو نیە و هۆشداریی ئەوەی دا کە ئەگەر سزاکانی ئێستا شوێندانەریی پێویستیان نەبێت ئەگەر زۆرە کە سزاکان دژی ئەنقەرە زیاد بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە