زانیاری نوێ لەسەر پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق ئاشکرا دەکرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق نزیک بۆتەوە لە پەسەند کردن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەنداوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکوومەتەوە لە پەسەند کردن نزیک بۆتەوە، بەڵام گۆڕانکاریی لە بەھای دۆلار و دینار وایکرد پێداچوونەوەی زیاتری پێدا بکەن.
بەنداوی وتیشی: "دانوستانەکان سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاساکەدا بەردەوامە و پێدەچێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەوەی پشکی ھەرێم 14% بێت".
ناوبراو ئهوهشى ڕوونکردهوه، "پەرلەمان پڕۆژەیاساکە دوا ناخات و بە لەبەرچاوکردنی ڕەوشی سیاسی و دارایی، بەزووترین کات پەسەندی دەکات، بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران