15مین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە چاودێریی مەسعوود بارزانی 15مین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری رایگەیاند، 15مین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، بە چاودێری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە هاریکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەدەچێت.
هەروەها راشیگەیاند پێشەنگاکە لە رۆژانی 8 تا 18ی ئاداری 2023 لە پێشانگای نێودەوڵەتی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و عەرەبی و بیانی ساز دەدرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران