بانکی ناوەندیی عێراق 166 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 166 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە رۆژی یەکشەممە 166 ملیۆن و 162 هەزار و 413 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
ئەو بانکە ڕاشیگەیاندوە، لەو بڕە دۆلارەی کە خراوەتە بازاڕەوە، 97 ملیۆن و 162 هەزار و 413 دۆلاری بۆ حەواڵەکردن بووە و 69 ملیۆن دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
بانکی ناوەندیی عێراق یەک دۆلاری ئەمریکی بە 1320 دینار بە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشرێت، بەڵام لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە 1553 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران