شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-23 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر هەڤاڵانمان ئامادە نەبوون بۆ کاری پێکەوەیی ئەوا بەجیا و لەژێر ناوی یەکێتییدا کار دەکەم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جه‌نگى په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه ‌و ڕایگه‌یاند، له‌مرۆوه‌ وه‌ک هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌ست به‌ چالاکیه‌ سیاسیه‌کانم ده‌که‌مه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگى له‌ په‌یامێکى ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌نایاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراو چه‌ند هاوڕێیه‌کیان شه‌هید کراون دانیان به‌خۆیانداگرتووه ‌و ڕێکارى مه‌ده‌نى و یاساییان گرتۆته‌ به‌ر و دواى ساڵ و نیوێک دادگا مافه‌ سیاسیه‌کانى بۆ گێڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ چالاکیه‌سیاسیه‌کانیان وه‌ک هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌که‌نه‌وه‌".

ناوبراو ووتیشى، یه‌کێتى له‌ عێراق و کوردستان ئه‌داى لاوازبووه‌ و به‌شێک ده‌بن له‌ چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى یه‌کێتى و ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌رى بۆ یه‌کێـى بگێڕنه‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵه‌کانمان به‌م هه‌نگاوه‌ ڕازى نه‌بن ناچارن له‌ژێر ناوى یه‌کێتى ده‌ست به ‌چالاکى بکه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش که‌س هیواى پێ ناخوازێت.

لاهوور شێخ جه‌نگى هه‌ره‌شه‌ به‌ سندووقه‌کانى ده‌نگدان ده‌کات و ده‌ڵێت دواتر ده‌رده‌که‌وێت کێ گه‌ل په‌سه‌نده‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە