شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-22 05:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستەی دادوەری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەرژەوەندیی بافڵ تاڵەبانی بڕیاری دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە تایبەتە بەپرسی هەڵبژاردن‌ و پارتە سیاسییەكان، گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیی بە"یاسایی ‌و پەیڕەوی" پەسەند كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگی دەرکرد بەوەی بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و تەواوی ڕێکارەکان یاسایین، بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ‌و بافڵ تاڵەبانی دەرچووە و بڕیارەکەش بەهیچ جۆرێک شیاوی تانە لێدان نییە.

لەبەرامبەردا پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بڕیاریان داوە جارێکی دیکە تانە لەو بڕیارە نوێیە بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە